"زیاتر لە دوو مانگ بوو شوێنەکەی داخرابوو"

محەمەد خەسرەو دەرگای نۆرینگەکەی بۆ نەخۆشانی سووتاوی و سەدەف کردەوە

عەبدولعەزیز خالند

محەمەد خەسرۆ ئەو کەسەی بە چارەسەری سروشتی و گیادەرمانی نەخۆشەکانی چارەسەر دەکرد، دوای زیاتر لە دوو مانگ عیادەکەی کردەوە.

محەمەد خەسرەو لە هەولێر و لەناو ماڵەکەی خۆی چارەسەری نەخۆشی سووتاوی و سەدەفە و ئەکزیمای دەکرد و نزیکەی 70 رۆژ لەمەوبەر شوێنەکەی داخرا، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی دەرگای عیادەکەی قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای پزیشکانەوە سکاڵامان لەسەر تۆمار کرا کە ئێمە کاری پزیشکان دەکەین، پاش لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕ بۆیان دەرکەوت کە کارەکەی ئێمە گیادەرمانییەوە و هیچ گرفتێکمان نییە بۆ کارکردن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا کە شوێنەکەی داخرابوو، زیاتر لە سێ هەزار نەخۆشیان پێویستیان بە چارەسەر هەبووە و پەکیان کەوتووە، ئێستاش لەدوای 10.8.2025ـەوە دەستبەکار دەبنەوە و پێشوازی لە نەخۆشەکانیان دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری