خەڵاتکراون

میراوەکانی دەربەندیخان پارەیان وەرگرت

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی دەربەندیخان سەرجەم میراوەکان و ئیشپێکەری ترومپاکانی ئاوی لە قەزاکە، بە پێدانی بڕێک پارە خەڵات کرد و دەڵێت، بەبێ موچە کاریان کردووە.

ئێستا وەرزی هاوینە و پێویستی هاووڵاتیان بۆ ئاو زیاترە، بۆیە داوا لە میراوەکان و ئیشپێکەری ترومپاکانی ئاوی قەزاکە کرا، “تەواوی توانای خۆیان بخەنە کار بۆ ئەوەی دانیشتووانی شارەکە لە گرفتی کەم ئاوی رزگاربکەن”.

“پێشکەشکردنی ئەو بڕە هاوکارییە لەلایەن کەسێکی خێرخواز و دەوڵەمەندی شارەکە دابینکراوە” و قایمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، میراوەکان سەرەڕای قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەکانیان لە ئەرکەکانیان بەردەوامن.

ماوەی دوو مانگە میراوەکانی دەربەندیخان بێ موچەن، لە رۆژی 25.6.2025ـەوە لیستی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە، دوێنێش لیستی موچەی مانگی حەوتیان رادەست کرا، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارە دیارنییە.

کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزای دەربەندیخان چارەسەر دەکرێ...

کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزای دەربەندیخان چارەسەر دەکرێت