هەڵبژاردنی عێراق

كۆمیسیۆن هەر خەریكی دوورخستنەوەی كاندیدەكانە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەیەك كاندیدی دیكەی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی دوورخستەوە، بە قسەی كۆمیسیۆنەكە ئەوان پابەندی مەرجەكانی خۆكاندیدكردن نەبوون و بەشێكیشیان ئەوراقیان تەواو نییە.

كۆمیسیۆنەكە لە رێگەی چەند راگەیاندراوێكدا، ژمارەیەك كاندیدی دوورخستەوە، كە ئەمانەن: قەمەر عەباس یوسف سامەڕایی، سری جەمیل حەننا بۆتانی، سەكینە محەمەد عەلی، سەلام هادی داود سەلمان.

هاوكات دوێنێش كۆمیسیۆنەكە بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەكە لە زەینەب جەواد حەسەن (ئەو ژنە پارێزەرەی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە رفێندرا و وێنە تایبەتەكانیشی بڵاوبووەوە)، عیسام مستەفا یونس.

كۆمیسیۆن رایگەیاندووە، یەكشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بە شێوەی تاقیكردنەوە ئەنجامدەدەن و هەروەها تیروپشک بۆ ژمارەی پارت و هاوپەیمانییەکان ئەنجام دەدەن.

بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بێتە ئەنجامدان.

زەینەب جەواد، ئەو ژنەی وێنەكانی دزەپێكرا لە هەڵبژاردن ...

زەینەب جەواد، ئەو ژنەی وێنەكانی دزەپێكرا لە هەڵبژاردن دووخرایەوە