دۆخى تەندروستى باش نییە
ئۆف سەلام؛ ئیبراهیم سابیر چیرۆکى گۆرانییەکەى بۆ 964 دەگێڕێتەوە
+964
دەریا ئەحمەد _ کۆیە
کەم کەس هەیە گوێی لە گۆرانی پەروانە و ئۆف سەلام نەبووبێت کە بەرهەمی حەفتاکانی سەدەی رابردووی هونەرمەند ئیبراهیم سابیرە، ئەو لەوکاتە هەم پێشمەرگە بووە و هەم پەرەی بە هونەرەکەی داوە و لە ساڵی 1978 بە گۆرانی ئۆف سەلام بە تەواوی لەناو خەڵک دەناسرێت.
964 ئەو هونەرمەندەى شارى کۆبە بەسەردەکاتەوە و لە تەندروستى دەپرسێت، ئەو کە بەهۆى خراپى دۆخى تەندروستییەوە زۆر جار بە ئەستەم دەتوانێت قسەکانى تەواو بکات، بە دەنگێکى کزەوە بە 964ـى وت،”دۆخى تەندروستى و دارایم خراپە، 50 ساڵ خزمەتی هونەری کوردیم کرد کەچی ئێستاش ئەمە حالی حەوشە و ماڵەکەمە”.
بەشانازییەوە باس لە کارە هونەرییەکانى دەکات و دەڵێت، ئەو ئیبراهیم سابیرەى هەیە، بەرهەمى ئەو هونەرەیە.
ئۆف سەلام، یەکێک لە دیارترین گۆرانییەکانى ئەو هونەرمەندەیە و کەم کەس هەیە گوێبیستى نەبووبێت، بۆ 964 چیرۆکى پشت دروستکردنى ئەو گۆرانییە و تۆمارکردنى دەگێڕێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح