دوو دیمەنی رۆنە کۆکراوەکە کە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بڵاویکردووەتەوە.
ده‌یه‌ویست دواى پاڵاوتن به‌كاری بهێنێته‌وه
ژینگه‌ى هه‌ولێر كه‌سێكی دایه دادگا نزیكه‌ى 10 تۆن رۆنى پیسی چێشتخانه‌كانى كۆكردبووه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، كه‌سێكی وه‌ک سه‌رپێچیكار دایه دادگا كه نزیكه‌ى 10 تۆن رۆنى پیسی كۆكردبووه‌وه و ده‌یه‌ویست دواى پاڵاوتن دووباره به‌كاریبهێنێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 4.8.2025 نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە بنکەی پۆلیسی توڕەق و دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئاماده‌بوو و سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار کرد.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م كه‌سه پاشماوه‌ى رۆنى پیسی چێشتخانه‌كانى سنوورى هه‌ولێری له گوندى سوێری عه‌مبار كردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى ژینگه‌ى هه‌بێت.
وتیشی “كارى ئه‌و كه‌سه جگه له نه‌بوونى ره‌زامه‌ندى كارێكی نایاساییه به‌سه‌رپێچی ژینگه‌یی داده‌ندرێت بۆیه دامانا دادگا”.
فه‌رمانگه‌ى ینگه‌ى هه‌ولێر بۆ سوادانى ئه‌م جۆره سه‌رپێچیانه پشت به یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە هەرێمی کوردستان ژمارە 8ـی ساڵی 2008 ده‌به‌ستێت و دوا بڕیاری سزادانه‌كه‌ش بۆ دادوه‌ر ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه ده‌ڵێت “زۆرجاران دادوه‌ر جگه له سزاى پێبژاردن به‌و كه‌سه، بڕیاری به‌ندكردنیشی ده‌دات”.