رووبەڕووى لێپێچینەوە دەبنەوە

شارەوانی هەولێر؛ لەبارەى ریکلام هۆشداری دەداتە خاوەنکار و کۆمپانیاکان

964+

ژێوار خدر

چی پۆستەر و ریکلامی بازرگانی لەسەر دیوار و شوێنی وەستانی پاسەکان هەیە لە هەولێر لادەبرێن و شارەوانی هەولێریش دەڵێت: ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە و ئەوەی سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە، کە هەموو ئەو ریکلامە بازرگانیانەی لەسەر دیوار و شوێنی وەستانی پاسەکان هەڵواسراون لادەبرێن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سیمای شارو پاک و خاوێنی شەقامە گشتییەکان.

دەشڵێت، هەڵمەتەکە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی هەولێرە و هەر تابلۆ و ریکلامێکی بازرگانی لەسەر دیوار و شوێنە گشتیەکان بێت لێدەکرێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەمە دوایین ئاگادار کردنەوەیە بۆ خاوەن کار و هەموو کۆمپانیا، زانکۆ و قوتابخانە ئەهیلیکان، کە چیتر فلێکسی بازرگانی لەسەر دیوارەکان و وێنەی لەزگەیی لە شوێنی وەستانی پاسەکان نەدرێت و بە دووبارە بوونەوەی ئەم کارە رووبەری لێپچینەوەو داخستنی شوێنەکە دەبنەوە، چونکە بۆتە دیاردەیەکی نەشاز و سیمای شاری تێکداوە.

شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی چڕی بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێ لا...

شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی چڕی بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێ لانە دەستپێکردووە