پارێزگاری هەولێر لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان
هەفتانە
گەشتی فڕۆكە لە نێوان هەولێر و یەریڤان دەستیپێکردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، گەشتی فڕۆكەی نێوان هەولێر و یەریڤان دەستیپێكردەوە و هەفتانە گەشتێك هەیە.
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ یەكشەممە 3.8.2025 بە 964ی وت، خۆشحاڵن بەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا دەستیپێكردەوە و هەفتانە گەشتێك ئەنجام دەدرێت و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا گەشتەكان زیاتر بكرێن.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە كوردستان رافایێل مۆڤسیسیان و جێگری كونسوڵ کریستۆڤەر بابێریان یەكتریان بینیوە، كە تازە دەستبەكار بوونە و لە بارەی پتەوكردن و فراوانكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكانی کولتوور و هونەر و گەشتوگوزار گفتوگۆیان كردووە.
وتیشی، رەوەندی ئەرمەنی لە هەرێمی كوردستان وەک خوشک و برا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێ و ئەوەشیان بە كونسوڵ راگەیاندووە.
لە شوباتی 2021 بۆ یەكەمجار كونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر كرایەوە.