بنێشتی کوردی و دۆی مەشکە هەمووی لێرەیە

فێستیڤاڵێک بۆ رەخساندنی هەلی کار لە چەمچەماڵ کرایەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

فێستیڤاڵێکی رەخساندنی هەلی کار لە چەمچەماڵ کراوەتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە، مەنجەڵێکی مسی داناوە و بنێشتی دارەبەن دەکوڵێنێت و دەیفرۆشێت و بە پەیامنێری 964ـی وت، بنێشتەکە بە تەواوی سروشتییە و خەڵک حەزیان لێێەتی.

وتیشی، بنێشتەکە بۆ گەدە، دڵەکزێ، کۆڵۆن و خۆشکردنی بۆنی دەم زۆرباشە و سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە بەگشتی و تامیشی زۆر خۆشە.

لەلایەکی دیکەشەوە خانمێک بەجلی کوردییەوە مەشکەیەک دەژەنێت و دەڵێت، نەخۆش بووم، لە خەوما پێیان وتم دۆی مەشکە بخۆرەوە لە نەخۆشی چاک دەبیتەوە و فعلەن وایش بوو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بەشداری فێستیڤاڵی ف...

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بەشداری فێستیڤاڵی فەجر لە تاران دەکات