دیمەنێکی گردبوونەوەی سەرپەرشتیارانی ناوەندەکە... وێنە؛ یەنی یاشەم.
كرانه‌وه‌كه‌ى توركیا به‌ره‌و داخران ده‌چێت
ناوەندێکی فێربوونی زمانی کوردی له شارى ئیزمیر داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شارى ئیزمیرى توركیا ناوه‌ندێكى فێربوونی زمانی کوردی داخرا بریاره‌كه له‌لایه‌ن پارێزگارى ئه‌و شاره دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ هۆكارێك ئاشكرا بكرێت.
رۆژنامه‌ى یه‌نى یاشەم بڵاویكرده‌وه، ناوه‌نده‌كه‌ى فێربوونى زمان له‌لایه‌ن کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری ئا‌ڤێستا سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كرا و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر داخستنه‌كه‌ى بێ کاردانەوە نه‌بوون و دووپاتیانکردەوە کە بەکارهێنانی زمانی دایکی بە هێڵی سوور دەزانن و بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لێی.
ئیزمیر، به یه‌كێك له گەورەترین شاری تورکیا داده‌ندرێت، له زیاتر له چوار ملیۆن دانیشتووانه‌كه‌ى، پێشبینى ده‌كرێت یه‌ك ملیۆن كورد له‌و شاره بژیت
رەمەزان کایگیسز، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری ئا‌ڤێستا رایگەیاند، لە ساڵی 2018 ەوە لێکۆڵینەوە و راهێنانی زمان لەسەر زمانی کوردی لە ئیزمیر ئەنجام دەدەن، داخستنه‌كه‌ى ئێستایان له‌كاتێكدایه هیواکان بۆ ئاشتی لە هەڵکشاندایە، كه‌چى ئه‌وان رووبەڕووی هەڕەشەی نایاسایی بووەتەوە.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا سەدان خوێندکار سوودمەند بوونه لە خولەکانی زمانی کوردیمان، هەم بە شێوەی کەسیی و هەم بە شێوەی ئۆنلاین”.
داواش له دەسەڵات ده‌كات، رێز لە یاسا بگرێت و بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵە بکات، مافی خوێندن بە زمانی دایکی مافێکی بنەڕەتییە، پێویستە هەڕەشە و توندوتیژی بەرامبەر بە کۆمەڵە رۆشنبیرییەکان بوەستێنرێت، پێویستە ئازادی کولتووری بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا بپارێزرێت.