دانیشتووى قه‌زاى خه‌باته
هاوڵاتییه‌ک له زێى گه‌وره خنكا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریی شارستانیى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه به خنكانى هاوڵاتییه‌ک له زێى گه‌وره و تیمه‌كانیان توانیویانه ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه، كه دانیشتووى قه‌زاى خه‌باته.
رووداوه‌كه له كاتژمێر 5:30ـى خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3.8.2025 روویداوه و هاوڵاتیه‌كه‌ش ناوى هاوکار ته‌حسین سادقە، تەمەنی 35 ساڵ و دانیشتوی قەزای خەباتە.
به‌رگریى شارستانیى هه‌ولێر ده‌ڵت، هاوڵاتییه‌کە لە کاتی مەلەکردن خنكاوه و دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی خەبات چوونەته شوێنی رووداوەکە و توانیویانە دوای کاتژمێرێک گەڕان تەرمەکە بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کرا.