پارێزگار پاڵپشتى ته‌واوى ده‌ربڕیوه
له دواى گه‌رمیان له هه‌ڵه‌بجه‌ش سكاڵا له‌سه‌ر “حه‌جاج” تۆمار ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پێشوازى له ژماره‌یه‌ك كەسوكاری ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كردووه و باسیان له تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر حه‌جاج ئه‌حمه‌د تكریتى كردووه و ئه‌وانیش پشتیوانیان بۆ دووپاتكردوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نوخشە ناسیحى پارێزگار دەسگیرکردنى حه‌جاجى وه‌كو قەرەبوویەکی رۆحی و دەروونیی هەم بۆ قوربانییانی بەجێماوی ئەنفال بەگشتی و هه‌میش بۆ هەڵەبجە بەتایبەتی، وه‌سفكردووه.
پشتیوانی تەواوی خۆیشی بۆ سكاڵای كەسوكاری ئەنفالكراوانی هەڵەبجە دەربڕیه‌وه بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی سەبارەت بەو پرسە و پاڵپشتیكردنى ئه‌م كه‌سوكارانه‌ى هه‌ڵه‌بجه تاوه‌كو یەكلابونەوەی دۆسیەكە.