گرافیک؛ 964+
ده‌توانن له گه‌رمیان سكاڵاكان تۆمار بكه‌ن
“له‌باره‌ى دادگایی‌کردنی (حه‌جاج)ـه‌وه ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌موو كارئاسانییه‌ك ده‌كات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى ده‌ستگیركردنى عەجاجی نوگرە سەلمان، له‌لایه‌ن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوكرایه‌وه، ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان داواى له هاوڵاتیان و سەرجەم رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی ئەنفال كرد سكاڵا له‌دژى حه‌جاج تۆمار بكه‌ن، دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك / گەرمیانیش دووپاتیكرده‌وه كه ده‌توانن سكاڵاكانیان له‌جیاتى به‌غدا و باشوورى عێراق، له گه‌رمیان تۆماربكه‌ن.
حه‌جاج ئەحمەد حەردان ئەفسەرێکی ئەمنیی رژێمی لەناوچووی بەعس و بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان بوو کە تۆمەتبارە بە ئەشکەنجەدان، کوشتن و دەستدرێژیکردن بۆ سەر سەدان زیندانی، بەتایبەتیش ئەنفالکراوان و زیندانییە کوردەکان.
چۆمان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان به 964ـى راگه‌یاند، خۆشحاڵن به ده‌ستگیركردنى ئه‌م “گەورە جەلاد و تاوانباره‌ی پرۆسەی ئەنفالی گەلی کورد” و داواشی له سەرجەم رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی ئەنفال و ئەو واریس و کەسوکاری ئەنفالکراوانە كردووه، کە لەلایەن حەجاجەوە ئەشکەنجە دراون، یان کەسوکاریان شەهیدکراون، لە دادگاکاندا سکاڵا لەسەر ئەم تاوانبارە تۆمار بکەن.
وتیشی “ئێمه لە ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەم مەبەستە و هەر هەنگاوێک خزمەت بە کەیسی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوان بکات، هاوکار و كارئاسانى و هەماهەنگی تەواو دەبین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، شوێنى تۆماركردنى تۆمارنكردنى سكاڵاكان زیاتر په‌یوه‌ندی به دادگاكان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان بێت وه‌كو ئیداره‌ى گه‌رمیان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
لایخۆشییه‌وه، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك / گەرمیان ئاگادارییه‌كى بۆ سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى خوازیارن سكاڵا تۆمار بكەن لە دژی تۆمەتبار حه‌جاج ئەحمەد حەردان، پێویست ناكات بۆ ئەو مەبەستە سەردانی دادگاكانی بەغدا و خوارووی عێراق بكەن، هەرلە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی سنووری سەرۆكایەتییان رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر و كاری پێویست ئەنجام دەدرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، دواتر لە كاتی گونجاو بۆ سەردانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە.