بۆ هەر ئەمپێرێک 14 بۆ 15 هەزار دینار وەردەگیرێ

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی رابردوو لە سلێمانی دیاریكرا

964+

شۆڕش قادری

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی تەموز لە سلێمانی دیاریكرا و بۆ هەر ئەمپێرێک 14 بۆ 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، دواى كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە 40 دینار دیاریکراوە،‌ به‌وەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی حەوت له‌نێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 340 بۆ 375 کاتژمێر کاریان کردووە.

سەبارەت بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پڕۆژەی روناکی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری، کارەبای سلێمانی داوای لێکردوون، پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.

خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ ئەم مانگە، 24 كاتژمێری دەبێت و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، دەبێ ئەوان كار بکەن.

لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەکان دیاریکرا

لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەکان دیاریکرا

کارەبای سلێمانی کێبڵی موەلیدەکانی ناو بازاڕ لێدەکاتەو...

کارەبای سلێمانی کێبڵی موەلیدەکانی ناو بازاڕ لێدەکاتەوە