لە سەنگەسەر

دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس بەسەختی برینداربوون

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر پێنج کەس بەسەختی برینداربوون.

عەلی ئیسماعیل وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، “کاتژمێر 9:45 خولەکی ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی نێوان سەنگەسەر و رانیە، پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا و تۆیۆتا هایلۆکسێک روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بە سەختی بریندار بوون”.

بەقسەی عەلی ئیسماعیل بریندارەکان خەڵکی پشدەرن و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد،تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە راستی خدر بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ، ئەو وتی، “دوو لە بریندارەکان هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان، هەردووکیان لە رەگەزی نێر بوون و برینەکانیان سەخت بوو، بۆیە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی”.

باسی لەوەشکرد، دوو برینداری تر رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە کراون و بریندارێکیش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەنگەسەر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆ دا نۆ کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆ دا نۆ کەس برینداربوون

مەفرەقی حاجیاوا بووەتە هۆی روودانی زۆرترین رووداوی ها...

مەفرەقی حاجیاوا بووەتە هۆی روودانی زۆرترین رووداوی هاتوچۆ