دهۆک
شۆفڵێک لە کرێکارێکیدا و گیانی لەدەستدا
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک شۆفڵێک لە شوفێری تانکەرێکی ئاویداوە و گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی دهۆکە.
ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025 لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی فەرەنسی دوو، شوفێرێی تانکەرێکی ئاو لەکاتی کارکردندا، لەناکاو شۆفڵێک بەگی داناوە و نەیبینوە خۆی پێدا کێشاوە و دەستبەجی گیانی لەدەستداوە.
وەڵات ئۆزمان، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک بە 964ـی وت، کرێکارەکە شوفێری تانکەری ئاوبووە بە ناوی”حسێن سەباح” تەمەنی 43 ساڵە و کوردە، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەسنووری ناحیەی تەناهی شۆفلێک لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
ناحیەی تەناهی دەکەوێتە قەزای سێمێل لە پاڕێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا