"دۆندرمە دەبرژێنین"
لە سلێمانی گەنجێک بە شێوازێکی جیاواز شیرینی و دۆندرمە دروست دەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی گەنجێک بە شێوازێکی تایبەت بە خۆی، شیرینی و دۆندرمە دروست دەکات و وەک خۆی دەڵێت، دەیهەوێ دۆندرمە ببرژێنێت.
هێمن ئیسماعیل خاوەنی شیرینی پۆشۆ لە سلێمانی بە 964 وت، “لە ئێستادا کریپی دوبەی دروست دەکەم بە خۆشترین شێوە بە فستەق و سۆسەکەی، ئەوەندە حەزم لە ئیشەکەمە، شەوانیش خەوی پێوە دەبینم”.
باسی لەوەشکرد، لە داهاتویەکی نزیکدا دۆندرمەی برژاو دروست دەکەن بۆ میوانەکانی و دەیەوێت یەکەم کەس بێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری