وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە غەزە - وێنە: رۆیتەرز
قسەی بەرپرسێکی ئەمریکییە
“ترەمپ نوێنەری خۆی بۆ غەزە دەنێرێت”
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو بەرپرسی ئەمریکی کە زانیاری راستەوخۆیان هەیە بە پێگەی ئاکسیۆس-ی ئەمریکیان وتووە، بڕیارە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە گەشتێک بۆ ئیسرائیل بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی مرۆیی غەزە.
ئەمە یەکەم گەشتی ویتکۆفە بۆ ئیسرائیل لە ماوەی نزیکەی سێ مانگی رابردوودا و لە کاتێکدایە کە چەقبەستووی ئاگربەست، دانووستانەکانی بارمتە لە غەزە و قەیرانی مرۆیی کارەساتبار لە غەزە روودەدات.
بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، رەنگە ویتکۆف، دوای چوونە ئیسرائیل گەشت بکات بۆ غەزە و سەردانی ناوەندەکانی یارمەتیدانی دامەزراوەی مرۆیی غەزە بکات.
یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆک “دۆناڵد ترەمپ” دەیەوێت زیاتر بزانێت، کە دۆخی مرۆیی غەزە چۆنە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن هاوکاری زیاتر بۆ خەڵکی مەدەنی لە غەزە بەدەستبهێنێت.
رۆژانێکی دوور و درێژ بوو تا 27ـی ئەم مانگە رێگە بەگەیاندنی هاوکاری مرۆیی نەدەدرا، دواتر ئیسرائیل رێگەی بە رەوانەکردنی هاوکاریی بۆ غەزە کردووە، رۆژانە بۆ 10 کاتژمێر لە دەبێت هاوکارییەکان دابین بکرێن.
بەگوێرەی راپۆرتی، نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوی دانیشتووانی غەززە کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەسن، رووبەڕووی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە، سەرەڕای ئاڵۆزی دوو ساڵەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل.
نزیکەی 500 هەزاریان بەدەست برسێتی دەناڵێنن و تەنیا لە مانگی تەمووزدا نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەست داوە.