زێده‌ڕۆن و مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیان لێده‌كرێت
شاره‌وانى قه‌زاى ئاكرێ ته‌واوى گەو‌ڕه‌كانى مه‌ڕ و ماڵات تێكدەدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى ئاكرێ تیمه‌كانى نه‌هێشتنى زێده‌ڕۆیی شاره‌وانى ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ تێكدانى ته‌واوى گەو‌ڕه‌كانى مه‌ڕ و ماڵات كه به‌شێوه‌ى زێده‌ڕۆ له‌سه‌نته‌رى قه‌زاكه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵداره‌كان دروستكراون، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیشیان لێده‌كرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له دوێنێ دووشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڵند ره‌زا زوبێر، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ساڵانه به به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاژه‌ڵداران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه گه‌وڕه‌كانیان به زێده‌ڕۆ دروست نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن.
وتیشی “جگه له‌وه‌ى گهوڕهكان له‌سه‌ر موڵكى شاره‌وانى دروستكراون، هه‌مانكات مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوونیشیان لێده‌كرێت، بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
له دوێنێوه تاوه‌كو ئێستا سێ شوێنیان له‌و گه‌وڕانه به شۆفڵ تێكداون و پێش ئه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌ى ئێستاش 10 شوێنى دیكه تێكدراون، خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه دووباره دروستى نه‌كه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، له هه‌ردوو لایه‌نى ته‌ندروستى و شارەوانى ئه‌م ئاژه‌ڵدارانه سه‌رپێچیان كردووه و ده‌توانن لیژنه‌یان بۆ رابسپێرن بۆ سزادانیان، ده‌ڵێت “به‌وپێیه‌ى ئه‌و شوێنانه موڵكى شاره‌اونیش ده‌توانین بیانفرۆشین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌م خاوه‌ن ئاژهلأنه به‌وجۆره زێده‌ڕۆییه ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌خێو نه‌كه‌ن”.