دروستکردنی دیواری کۆنکرێت لەسەر سنوری عێراق و سوریا _ وێنە: ئاژانسەکان
دەڵێ هیچ بەڵگەیەک نییە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە سنوری سوریا قاچاخچێتی چەک نەکراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە قاچاخچێتی چەک بۆ ناو عێراق لە رێگەی سنووری سوریاوە ئەنجامدرابێ، کە لە کەناڵێکی ئاسمانی باسی کرابوو.
لە کاتێکدا وەزارەتەکە بە توندی ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێ، کە “هیچ بەڵگەیەکی راستی نییە”، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە سنووری عێراق و سوریا بە یەکە بەهێز و یەکگرتووەکان و زنجیرەیەک قەڵای تۆکمە و سیستەمێکی چاودێری زیرەک پارێزراوە.
بە هەوڵی مەیدانی و هەواڵگریی زۆر و هاوئاهەنگ لەلایەن فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و دەستەبەرکردنی کۆنترۆڵی تەواوەتی کەرتی سنووری و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی یان هەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەری وڵات کراوە.
وەزارەتەکە هەروەها پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان هیچ حاڵەتێکی دزەکردن یان قاچاخی لە سنووری سوریاوە تۆمار نەکردووە.
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکات پێشوەختە هەماهەنگی بکەن بۆ ڕێکخستنی سەردانی مەیدانی بۆ هەریەکێک لە دەروازە سنوورییەکان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە ئاستی ئامادەکاری ئەمنی و سەقامگیری بەدەست هاتوو بزانن.