كامێرای چاودێری كەشفی كرد

ویستی جانتای ژنێک بدزێ و دەستگیر كرا

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی سەیدسادق کەسێکی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزینی جانتای ژنێک دەستگیر کرد و دەڵێت، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.2025، پۆلیسی سلێمانی تۆماری ڤیدیۆیی ماتۆڕسوارێکی بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سەیدسادق هەوڵی دزینی جانتای ژنێک دەدات، راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.

تۆمەتبارەکە تەمەنی 25 ساڵە و بە گوێرەی مادەی 444 لە یاسای سزادان دەستگیر کراوە و “دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

لە مادەی 444ـی یاسای سزادان هاتووە، تاوانبار سزا دەدرێت بە ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت.

ئه‌و ژنه‌ى دزی له‌ به‌ساڵاچوان ده‌كرد ده‌ستگیر كرا

ئه‌و ژنه‌ى دزی له‌ به‌ساڵاچوان ده‌كرد ده‌ستگیر كرا