تیمێکی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بۆ راهێنان چوونەتە ئەڵمانیا - وێنە؛ JCC
راهێنان لەسەر بەهاناوەچوون و رزگارکردن دەکەن
تیمێکی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە ئەڵمانیان
964+
شۆڕش قادری
تیمێکی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ئەڵمانیان و مەشق و راهێنان لەسەر رزگارکردن و فریاکەوتن لە کاتی رووداوە نەخوازراوەکان دەکەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی (JCC)، لە رۆژی یەکشەممەوە 27.7.2025 تیمێکی چوار کەسیان بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپ و ئەزموونی مەیدانی سەبارەت بە “ڕۆڵی خۆبەخشەکان لە پاراستنی کۆمەڵگا، لە کاتی قەیران و کارەسات”، چوونەتە ئەڵمانیا و تا رۆژی یەکشەممە 3.8.2025 لەو وڵاتە دەمێننەوە.
جگە لە هەرێمی کوردستان، چەند تیمێکی تونس و ئوردنـیش لەوێن و باسی ئەزموونی خۆیان لە بواری سیستمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لەگەڵ تیمەکانی ئەڵمانیا دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکان سەردانی پەیمانگای بەرگری شارستانی، سەنتەری لۆجیستیکی، تیمی رزگارکردنی ناو ئاو و چەند شوێنی دیکە دەکەن و ئاشنا دەبن بە بابەتەکانی ئاگر کوژێنەوە، رزگارکردن لە شوێنی بەرز، چۆنیەتی خۆپاراستن لە لافاو، گەڕان و رزگارکردن و چۆنیەتی گەیاندنی هاوکاری بۆ شوێنی کارەسات و بوومەلەرزە.