چه‌ند لقێك له‌و پارێزگایه ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى بانکی ناوەندی عێراق له هەڵەبجە بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق، سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد‌و و بڕیاریدا چه‌ند لقێكى له‌و پارێزگایه بكاته‌وه.
نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ لەگەڵ نه‌بیل نه‌جار نوێنەری بانكی ناوەندی عێراق و شاندی یاوەری كۆبوه‌تەوە و قسه‌یان له‌سه‌ر رێگاکانی دەستپێکردنی دەستپێشخەریی گشتگیری دارایی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و كردنەوەی چەند لقێكی بانكەكە لە پارێزگاكە، كردووه.
هه‌ردوو لا رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و پێشانگای بانکی فراوانکراو بۆ بەرەوپێشبردنی کلتوری پارەدانی ئەلیکترۆنی و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان.
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، جەختیان لە گرنگی دەستپێشخەرییەکە کردەوە لە پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی دیجیتاڵی بۆ هاوڵاتیان، كه ئەمە دەبێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كراوه ده‌بێته دەروازەیەكی نوێ و گرنگ بە رووی سەرمایەدار و بازرگانان، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگاكە.
رۆژى 14.4.2025 پەرلەمانی عێراق ده‌نگی لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا، له كاتێكدا زیاتر له 10 ساڵه حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی وەک پارێزگا ناساندووه.