سێرڤەرەکانیان کێشەی تێدایە و هیچ مامەڵەیەک رایی ناکەن
ئەمڕۆ سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بازیان مەکەن
964+
ژێوار خدر
ئەگەر مامەڵەی کارتی نیشتیمانیتان هەیە لە بازیان ئەمڕۆ سەردانیان مەکەن، چونکە کێشە لە سێرڤەرەکانیان هەیە و ناتوانن هیچ مامەڵەیەک رایی بکەن.
لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بازیان بە 964ـی وت، کێشەیەک لە بەغداوە دروستبووە و بەهۆیەوە سێرڤەری فەرمانگەکەمان لەکارکەوتووە ئیش و کارمان وەستاوە بۆکاتێکی نادیار.
وتیشی، هەر کاتێک کێشەکە چارەسەر کرا و سێرڤەرەکانمان کەوتنەوە کار، لە رێگەی پەیجی فەرمی فەیسبوکی فەرمانگەکەمانەوە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە و دەستدەکەینەوە بە رایی کردنی مامەڵەکان.