زۆرترینیان لە هەولێرە

ئەمساڵ 32 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی حەوت مانگدا، 32 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون کە زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 32 حاڵەتی خنكان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، زۆرترین حاڵەتی خنكانیش لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆماركراوە كە 11 حاڵەت بووە.

بەگوێرەی ئامارەکان، تا ئێستا لە سلێمانی و هەڵەبجە هیچ حاڵەتێکی خنکان تۆمار نەکراوە.

بەروارد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، رێژەی خنکان کەمی کردووە و لە حەوت مانگی ساڵی رابردوودا 49 حاڵەتی خنكان لە هەرێم تۆماركراون.

کچێکی تەمەن 21 ساڵ لە رووباری خابووردا خنکا

کچێکی تەمەن 21 ساڵ لە رووباری خابووردا خنکا