شاندێک هات

دواى 11 رۆژ؛ درۆنەکان بێدەنگیان شکان

964+

وریا فەتاح

دواى 11 رۆژ لە بیدەنگى درۆنەکان، ئەمڕۆ جارێکى تر هێرشى درۆنى کرایە سەر هەرێمى کوردستان و لە ناحیەى رزگارى سەربە قەزاى خەبات کەوتە خوارەوە، لە حەویجەش درۆنێکى دیکە کەوتە خوارەوە.

لەسەرەتاوە تا 17ـى ئەم مانگە، 18 هێرشى درۆنى کرابووە سەر ناوچە جیاجیانى هەرێم لە سلێمانى و دهۆک و هەولێر کە کێڵگە نەوتى و بارەگا سەربازییەکانیان بە ئامانج دەگرت، بەڵام لە دواى 17ـى ئەم مانگەوە تا کاتژمێر 5:50 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، درۆنەکان بێدەنگ ببون.

درۆنەکەى ئەم بەیانییە لە ناحیەى رزگارى سەربە قەزاى خەبات کەوتبووە خوارەوە و بەپێى زانیارییەکانى دژەتیرۆرى کوردستان، هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.

هێرشى درۆنەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی لە بەغداوە بردە شاری هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێم، پێشوازیان لێکرا.

شاندەکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی حەشدی شەعبی، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی دژەتیرۆر.

سەردانى شاندەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە بۆ هێرشە دووبارەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەم دواییانەدا ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج.

هێرشى درۆنەکان، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراقیان ه...

هێرشى درۆنەکان، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراقیان هێنایە هەولێر