چەند درۆن کەوتووەتە خوارەوە؟
لە سنووری هەولێر چی روویدا ئەم بەیانییە؟
964+
هێڤی دێوالی – دەشتی عارف
لە دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنووری هەولێر و کەرکوک کەوتنە خوارەوە، دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی دیکەش لە سنووری هەولێر و دهۆک بڵاوبوویەوە.
پەیامنێرانی 964 لە هەولێر و دهۆک پەیوەندییان بە بەرپرسانی ناوچەکەوە کرد بۆ پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە ئەو زانیارییانەی تا ئێستا دەستکەوتوون بەمشێوەیە بوون:
عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک بە 964ـی وت، هیچ درۆنێک لەسنوورەکەمان نەکەوتووەتە خوارەوە، هەر دوو درۆنەکە لە لەسنووری پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە.
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری هەولێر پەیوەندی کرد بە بە چەند بەرپرسێکی قەزای خەباتەوە ئەوەی دەستیکەوت ئەوە بوو، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایشی خەبات وتی، تەنیا یەک درۆن کەوتووەتە خوارەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
تاوەکو ئێستا دژە تیرۆری کوردستان تەنیا کەوتنە خوارەوەی یەک درۆنی پشتڕاست کردووەتەوە و هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نییە کەوتنە خوارەوەی درۆنی دووەمی پشتڕاست کردبێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر