لە دوای درۆنەکەی قەزای خەبات
لە گوندێکی قەزای حەویجە درۆنیک کەوتە خوارەوە و هیچ زیانیکی لێنەکەوتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گوندی هیاوەی قەزای حەویجە درۆنێک کەوتە خوارەوە هیچ زیانێکی نەبوو
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، جوتیارێکی گوندەکە رۆیشتووە بۆ سەر زەویەکەی بۆ کاری ئاوان درۆنێکی بینیوە لە ناو پارچە زەویەکەی دەستبەجێ پۆلیسی لێ ئاگادار کردووەتەوە.
وتیشی، درۆنەکە تێک نەشکاوە، بەڵکو پێ دەچێت شەحنی تێدا نەمابێت بۆیەکەوتبێتە خوارەوە و دواتریش هەڵگیراوەتەوە و هیچ زەرەر و زیانێکی مادی و گیانی نەبووە.
ریاز تائی، خەڵکی حەویجەیە بۆ 964 وتی، کاتژمێر 5:25 خولەکی بەیانی دەنگی فڕۆکە دەهات بەسەر ئاسمانی قەزاکە پێ دەچێت ئەو درۆنە بووبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە هەمان کاتی کەوتنە خوارەوەی ئەم درۆنەدا، درۆنێکی دیکەش لە قەزای خەباتی پاریزگای هەولیر کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبوو.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر