حەوت فیشەکی لێدراوە

پەنابەرێکی کورد لە فەرەنسا کوژرا

964+

ژووری هەواڵ

لە تاراوگە هێرشکراوەتە سەر پەنابەرێکی کورد و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، چالاکوانێکیش دەڵێت، لە جەنگەڵەکانی فەرەنسا تەقەی لێکراوە.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە 964ـی راگەیاند، درەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ گەنجێکی رانیە لە جەنگەڵی فەرەنسا تەقەی لێکراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، قوربانییەکە ناوی بەشدار تەیرۆیە و دانیشتووی کامپی “گراند سینس” بووە لە فەرەنسا.

پۆلیسی فەرەنساش رایگەیاندووە، کوژراوەکە لە سییەکانی تەمەنیدا بووە و حەوت فیشەکی لێدراوە.

گرووپێکی چەکدار لە بەغداد هەڵیانکوتایەسەر بینای بەڕێو...

گرووپێکی چەکدار لە بەغداد هەڵیانکوتایەسەر بینای بەڕێوەبەرایەتییەکى کشتوکاڵ