بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل

تیکتۆکچییەک لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا

964+

ژێوار خدر

ئاسایشی هەولێر تیکتۆکچییەکی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیر کرد، ئاسایش دەڵێت هەر کەسێک سکاڵای لەسەر ئەو کەسە هەیە دەتوانێت بێت تۆماری بکات.

لە راگەیاندراوێکدا کە ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بە فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (کەیفی زراری)ی یان دەستگیر کرد.

دەشڵێت، تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لە دابونەریتی کۆمەڵایەتی دەستگیرکراوە.

داواشی کردووە، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بکات و سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.

کەیفی زراری تیکتۆکچییەکی ناسراوی هەولێرە و پێشتریش لەسەر سوکایەتی کردن بە دەنگبێژێکی میللیی شاری هەولێر دەستگیر کرابوو.

برای تیکتۆکچییەک بکوژەکەیە

برای تیکتۆکچییەک بکوژەکەیە