لە خەلیفان

لە یەک شەودا دووپشک زەفەری بە 11 کەس بردووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

حاڵەتی پێوەدانی دووپشک لە سنوری خەلیفان ئەمساڵ زیاترە لە چاو ساڵانی رابردوو، بەجۆرێک لە مانگێکدا 30 حاڵەت و تەنیا لە یەک شەویش 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمار کراون لە نەخۆشخانەی خەلیفان.

باشترە ئەوانەی دووپشک پێیانەوە دەدات، شوێنی برینەکە بۆ ئاستی دڵیان بەرزبکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025، کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە 964ـی وت، بەو کەشەی ئێستای بەهێزی با و پلەی گەرما، وە بەتایبەت ئەم دوو رۆژە دووپشکەکان هاتونەتە دەرەوە، تەنیا لە یەک شەودا 11 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کردووە بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە.

بە گوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەرەکەی، لە نەخۆشخانەکە دەرمانی پێویست هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی دووپشک پێوەی داون، هیج کەسێک نەبووە مەترسی گەورە لەسەر ژیانی دروست بووبێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، رێنمایی هاوڵاتیانی کرد، لە کاتی پێوەدانی دووپشک بە زووترین کات سەردانی بنکەی تەندروستی بکەن و ئەگەر بتوانن بە سەهۆڵ شوێنی پێوەدانەکە سارد بکەنەوە، شوێنی پێوەدانەکەش بەرز بکرێتەوە بۆ ئاستی دڵ.

قەزای خەلیفانە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، 62 گوند و ناحیەیەک لە دەوری قەزاکە بوونی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە بەردەڕەش 50 کەس دوپشک پێوەیداون

لە بەردەڕەش 50 کەس دوپشک پێوەیداون

تەندروستیی هەولێر: مانگی رابردوو 47 کەس مار و دوپشک پێوە...

تەندروستیی هەولێر: مانگی رابردوو 47 کەس مار و دوپشک پێوەیداون

گەنجێک ماڵەکەی بووەتە لانکەی مارەکان

گەنجێک ماڵەکەی بووەتە لانکەی مارەکان