گەیم سه‌نته‌ری مۆنسته‌ر لە سلێمانی داخرا - وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
منداڵ و مێردمنداڵ لە شوێنەکە بوون
گەیم سه‌نته‌ری مۆنسته‌ر لە سلێمانی داخرا
964+
شۆڕش قادری
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هەبوونی منداڵ و هەرزەکار لە شوێنەکە، گەیم سه‌نته‌ری مۆنسته‌ر له گه‌ڕه‌كی قڕگەی سلێمانی داخرا.
بەپێی راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی، گەیم سەنتەری مۆنستەر مۆڵەتی کارکردنی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا منداڵ و مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شوێنەکە بینراوە، بۆیە به‌فه‌رمانی قایمقام داخراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لە ماوەی رابردووش‌دا چەندین شوێن و گەیم سەنتەری دیکە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان و سەرپێچێکردنیان، لە سلێمانی داخراون و لێپێچینەوە لە خاوەنەکانیان کراوە.
لە سلێمانی شەش هۆڵی گەیم سەنتەر و بلیارد داخران