موچە هات و بایکۆت شکا

دەرگای نەخۆشخانەی پێنجوێن کرایەوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی دواکەوتنی موچە، ماوەی حەوت رۆژ بوو نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن چۆڵکرابوو، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی موچەکانیان، کارمەندانی نەخۆشخانەکە بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە دەوام.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025 پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن و بەشی راوێژکاری جەلال مەحمود، بایکۆتیان شکاندووە و گەڕاونەتەوە دەوام”.

وتیشی، لە ئێستادا سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کراوەیە و چارەسەری هاوڵاتیان دەکەن و پزیشکان نەخۆش دەبینن.

لە رۆژی 10.7.2025ـەوە پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بەهۆی دواکەوتنی موچە، بایکۆتی دەوامیان کرد و تا رۆژی 21.7.2025 تەنیا بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە کراوە بوو، دواتر کارمەندانی ئەو بەشەش تێکەڵ بە بایکۆتەکە بوون و نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەتەواوەتی داخرا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بایکۆت...

پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بایکۆتیان کردووە