وەرگەڕانى پیکابێک لە گەرمیان
گەرمیان
شۆفێرێکى پیکاب گیانى لەدەستدا؛ لە رووداوێکى وەرگەڕان
964+
وریا فەتاح
ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى وەرگەڕانى پیکابێک لەسەر رێگەى کەلار بۆ باوەنور، شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.
هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لە نزیک گوندی رەند علی خان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاب بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، بەڵام کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕاوە.
وەک باسى دەکات، بەهۆى رووداوەکە شۆفێرەکەى کە لەدایکبووى ساڵى 1961ـە، دواى ئەوەى بەسەختى بریندار بوو، گەیەندرایە نەخۆشخانەى شەهید مەلا ئەحمەد لە باوەنوور، بەڵام دواتر گیانى لەدەستدا.