نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور - وێنە: 964
سەرجەم بەشەکان
دەوام لە نەخۆشخانە گشتییەکەی شارەزوور دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەکە دەڵێ، هاوڵاتییانی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکەنەوە، سبەینێ یەکشەممە 27.7.2025 دەوامی ئاسایی لە نەخۆشخانە گشتییەکەی شارەزوور دەست پێدەکاتەوە.
ئەوەش دوای چەند رۆژێک دێت لە بەردەوامی بایکۆت بەهۆی دابەشنەکردنی موچە.
ئەو رۆژانەی رابردوو، نەخۆشی فریاکەوتن نەبووایە ئاسان نەبوو دکتۆرت بەدەستبکەوێ، ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025، کەمال تاوەگۆزی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە 964ی وت، سبەی دەوام دەستپێ دەکەنەوە.
ئەو بەڕێوەبەرەی راگەیاندنی نەخۆشخانەکە وتی، پێدانی موچە هاوکارە بۆ ئەوەی بەشەکان بە گوێرەی پێویستی و خشتەی کارکردنیان، کارمەندەکان بگەرێنەوە سەر کارەکانیان.