"پرۆسەی چەكدادانی پەكەكە جێی بایەخە"

شاندی ئیمرالی راگەیاندراوێكی لە بارەی دوایین دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە

964+

ژێوار خدر

دەم پارتی “پارتی دیموكراتی گەلان” لەسەر کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ  رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە عەبدوڵا ئۆجەلان و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆكی توركیا و وەزیری داد و سەركردە سیاسییەكان روونکردنەوەیان بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەڵێن، ئۆجەلان رێوڕەسمی لەناوبردنی چەک و ئەو ئیرادە و باوەڕ و سووربوونەی تێیدا بۆ ئاشتی نیشاندرابوو، بە زۆر بەنرخ وەسف کرد.

دەقی راگەیاندراوەکەی دەم پارتی كە ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025 بڵاوكراوەتەوە، بەم جۆرەیە:

بۆ رای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن

شاندی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمراڵی، لە 25.7.2025دا، دیدارێکی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی ئەنجامدا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئەو کۆبوونەوانەوە کرا کە وەفدەکەمان پێشتر لەگەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری داد و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان ئەنجامی دابوون.

هەروەها، تێڕوانین و کاردانەوەکان سەبارەت بە رێوڕەسمی لەناوبردنی چەکەکان بۆ ئۆجەلان روونکرایەوە.

بەڕێزیان شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و ئەو ئیرادە و باوەڕ و سووربوونەی تێیدا بۆ ئاشتی نیشاندرابوو، بە زۆر بەنرخ وەسف کرد.

بەڕێز ئۆجەلان جەختی لەوەش کردەوە کە چاوەڕوانە کاری لیژنەکەی پەرلەمانی تورکیا، بە شێوازێکی گشتگیر و فراوان، خزمەتێکی گرنگ بە ئاشتی و دیموکراسی بگەیەنێت.

گەرمترین سڵاو و باشترین هیوای خۆی ئاڕاستەی گەل و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد.

وەفدی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی

لەگەڵ رێز و سڵاوماندا

دەم پارتی

تاکە چارە کردنەوەی دەرگای ئیمرالییە و دەم پارتیش لەگەڵ...

تاکە چارە کردنەوەی دەرگای ئیمرالییە و دەم پارتیش لەگەڵ پارێزەرەکان کۆبووەوە