بە سێ‌ مەرج

وەزارەتی دادی عێراق هەلی كار بۆ كەركوكییەكان دەڕەخسێنێت

964+

محەمەد فاتیح

وەزارەتی دادی عێراق، دەرگای دامەزراندن لە هاوڵاتییانی شاری كەركوك دەكاتەوە و داوایان لێ‌ دەكات، داواكاری پێشكەش بكەن.

هەر كەسێك خەڵكی كەركوك بێت و مەرجەكانی تێیادا بێت، بۆی هەیە بڕوا بۆ چاوپێكەوتن و داواكاری پێشكەش بكات.

حارس ناسر عەبد، سەرۆكی توێژینەوەكان لە وەزارەتی دادی عێراق، لە نوسراوێكدا داوا لە دانیشتوانی كەركوك دەكات، ئەوانەی ئارەزویان هەیە وەك گرێبەست بەناونیشانی توێژەری كۆمەڵایەتی دابمەزرێن، لە 27.7.2025 بۆ 31.7.2025 سەردانی بەشی ناوەندی چەمچەماڵ بكەن، بۆ چاوپێكەوتن و پێشكەشكردنی داواكاری.

مەرجەكان:

یەکەم: پیویستە سودمەند بێت لە تۆڕى چاودێری کۆمەڵایەتی (موچەی تۆڕی كۆمەڵایەتی وەربگرێت).

دووەم: دەرچوی بەشەکانی دەروناسيی و کۆمەڵناسی و فەلسەفە بێت.

سێیەم: لەدایک بووی نێوان 1990 بۆ 2000 بێت.

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکوک و كوردستان داوای د...

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکوک و كوردستان داوای دامەزراندن دەکەن