ئەو کەسە لوقمان فەیلییە

کوردێک نوێنەرایەتی عێراقی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرت

964+
ئەحمەد مستەفا

لوقمان فەیلی، کارنامەی خۆی پێشکەش بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، وەک نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

لوقمان فەیلی، کوردە ئەو پۆستە وەک نوێنەرایەتی عێراق وەردەگرێ.

رۆژی پێنجشەممە، 24.7.2025، لوقمان عەبدولڕەحیم فەیلی، کارنامەی خۆی وەک باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش بە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ هەینی لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی، لە مەراسیمی پێشکەشکردنی کارنامەکەدا، باڵیۆز فەیلی لەگەڵ ئەمینداری گشتی، ستایشی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، هاوکاری مرۆیی، ئاوەدانکردنەوە، و بنیاتنانی توانای دامەزراوەیی کردووە.

هەروەها، ئاماژەی بە رۆڵی سەرکردایەتی کرد کە ئێستا عێراق لە رێگەی سەرۆکایەتیکردنی گروپی 77 و چینەوە دەیگێڕێت، ئیرادەی خۆی بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ئەندام و پێشخستنی کاری هاوبەش لە چوارچێوەی هاریکاری فرەلایەنە دووپاتکردەوە.

لوقمان فەیلی، کوردی فەیلییە و لەدایکبووى بەغدایە، ساڵى 1989 بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە زانستى ژمێریارى لە بەریتانیا بەدەستهێناوە، لە ساڵى 2010ـەوە وەک باڵیۆز لە ناو وەزارەتى دەرەوەى عێراق دەستبەکاربووە، باڵیۆز بووە لە چەند وڵاتێك لەوانە ئەمریکا، ژاپۆن و ئەڵمانیا.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵخۆشە بە خۆکاندید...

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵخۆشە بە خۆکاندیدکردنەوەی سودانی