11 کەسن

باندێکی ساختەکردنی بەڵگەنامەی حکومی دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری راگەیاند و دەڵێت، بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومیان ساختە کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.7.2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی 11 کەسی دەستگیرکرد، کەساختەکاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.

“دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە لە ماوەی رابردوودا ساختەکارییان لە دروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی کردووە”.

تۆمەتبارەکان بە ماددەکانی 289 و 297 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.

موچەى مامۆستایانى گرێبەست هەفتەى داهاتوو دابەش دەکرێت

موچەى مامۆستایانى گرێبەست هەفتەى داهاتوو دابەش دەکرێت