تاران
گەورەترین كۆگای ئاويان وشكدەبێتەوە
رەنگە لەبەر بێ ئاوی تاران چۆڵ بكرێت
964+
محەمەد فاتیح
كەم ئاوی بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران و هۆشداری لەوە دەدرێت، قەيرانی ئاو لە تاران هێندە بەرفراوان بێت، چەندین ملیۆن كەس ناچار بكات، كە شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێبهێڵن.
ئێران لە كۆی 31 پارێزگا، 20یان رووبەڕووی قەیرانێكی توندی كەمئاوی بوونەتەوە و باس لەوە دەكرێت، كە لە ماوەی چوار هەفتەی داهاتوودا، گەورەترین كۆگای ئاوی وڵاتەكە بە تەواوی وشكبێتەوە.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی ئێران دەڵێت، “بارودۆخەكە مەترسیدارە و تاران بە تەواوەتی هیچ ئاوێكی تێدا نەماوە و هەڕەشە لەسەر 15 ملیۆن هاوڵاتی خەڵكی تاران هەیە، كە شوێن و رێگای خۆیان بەجێبهێڵن و وەك چارەسەرێكی نائاسایی، بیر لە گواستنەوەی تارانی پایتەخت دەكەینەوە بۆ شوێنێكی تر.
بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، ئاستی ئاو لە حەوت کۆگای سەرەكی لە سەرتاسەری ئێران، بۆ کەمتر لە سەدا 10 دابەزیوە و 80 لەسەدی کۆگاکان نیمچە بەتاڵن، ئەمەش ئەگەری روودانی کارەساتی ژینگەیی و مرۆیی زیاد دەکات.