یەكێكە لە پایەكانی دیموكراسی
لە دهۆک چەندین پۆستیان ئاڵوگۆڕ كرد
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای دهۆك، چەندین پۆستى سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاڵوگۆڕ كران.
لە مەراسیمەکێدا تیشک خرایە سەر ئەوەی، کە ئەم ئاڵوگۆڕ كردنە لە پۆست و پایەکان، یەکێکە لە بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ، کارێکی دروستيشە بۆ ئەوەی گروتینێك بدرێتە دەزگاکانی پۆلیس.
ئەو پۆستانەی ئاڵوگۆڕ كراوە بەپێی بڵاوكراوەیەكی پۆلیسی گشتی ھەرێم:
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک .
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک.
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی نوسینگەی کارتی زانیاری پارێزگای دهۆک.
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆک.
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-دهۆک.
-بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاکرێ.
-بەرێوەبەری بەشی کارتی نیشتمانی قەزای بەردەرەش.
-بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ.