دەترسن موچەی سێ مانگیان بفەوتێت

بایکۆتە و زبڵ و خاشاک سۆرانی تەنیوە

b

ئاکام غەفور-سۆران

جارێکی تر بازاڕی سۆران ژێر زبڵ و خاشاک کەوتووە، کارمەندانی ژینگەپارێزیش بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی سێ مانگ مانیان گرتووە.

لە ماوەی دوو مانگدا ئەمە دووەمجارە کارمەندانی پاککەرەوە بەهۆی نەدانی موچە، مان دەگرن لە پاککردنەوەی شار، ئەمجارە ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی خاوێنکردنەوەی شاری لە ئەستۆیە لە سەرەتایی مانگی داهاتوو، گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و کارمەندانیش ترسیان لێنیشتووە کە ئەو سێ موچەیان بفەوتێت، لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت، با بێ خەم بن موچەکەیان نافەوتێت.

چەند ژینگەپارێزێک قسەیان بۆ 964 کردووە، گوزەرانیان زۆر خراپە و لە دۆخێکی سەخت دەژین و سێ موچەیان لای کۆمپانیایە و هەربۆیە بایکۆتیان کردووە و کارناکەن.

خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سۆران بۆ 964 وتی،”ئەو کۆمپانیایە ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ نەکردووە، بۆیە لە هەفتەی داهاتوو کۆمپانیایەکی نوێ دەست بەکاردەبێت بۆ خاوێنکردنەوەی سنوری شارەوانی ئیدارەی سۆران.

وتیشی، ئاگاداری ئەوەین کە کۆمپانیا موچەی کارمەندەکانی نەداوە، ئێمە داکۆکیکاری مافی کارمەندەکانین و حکومەت رێگا نادات مافی ئەوان بفەوتێت.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

زبڵ و خاشاکی سۆران دوو رۆژە کۆنەکراوەتەوە و بازاڕی تەن...

زبڵ و خاشاکی سۆران دوو رۆژە کۆنەکراوەتەوە و بازاڕی تەنیوە