"هیچم بۆ نامێنێتەوە"
خانەنشینێک: بەدەستێک موچە وەردەگرم و بە دەستێک دەیدەمەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
دواى هاتنى موچە و راگەیاندنى لیستى موچە، ئەمڕۆ خانەنشینانى ناو هەژمارى من دەتوانن لە رێگەى ئامێرەکانى راکێشانى پارە، موچەکانیان وەربگرن. لە هەولێر پڕۆسەکە دەستیپێکردووە و خانەنشینێکیش دەڵێت: لەو موچەیەى وەرى دەگرم هیچم بۆ نامێنێتەوە.
سوعاد رەفعەت، مامۆستای خانەنشین بە 964ـى وت،”هەرچەندە سێ مانگە وەرم نەگرتووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى هاوسەرەکەم لە کۆمپانیایەک ئیش دەکات پێمانەوە دیار نەبووە، بەڵام بەگشتى دۆخى خەڵک باش نییە”.
دەشڵێت: ئەو موچەیەى بە دەستى راستم وەریدەگرم، بەدەستى چەپم دەیدەمەوە و هیچم بۆ نامێنێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح