نزیكه‌ى 10 دۆنمه
ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ى زه‌ویه مینڕێژكراوه‌كه‌ى گوندێكی سه‌رسنگ كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى مینى دهۆك له‌رێگه‌ى تیمه‌كانى مینلابه‌رى ده‌ستى به پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویه مینڕێژكراوه كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو كاره‌كانى وه‌ستابوو.
ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى دهۆك سه‌ردانى زه‌ویه‌كه‌ى كرد و له‌گه‌ڵ تیمه‌كان بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كارى پامككردنه‌وه‌یان دا.
زه‌ویه‌كه له گوندى کورابەرێ تەحتێ له‌سنورى ناحیه‌ى سه‌رسنگى قه‌زاى ئامێدییه و رووبه‌ڕه‌كه‌ى 24 هه‌زار مه‌تر دوجایه و كۆدى IK-25556 بۆ زه‌ویه‌كه داندراوه.
مینى دهۆك ده‌ڵێت ئه‌م زه‌ویه پێشتر له ساڵى 1984 له‌لایه‌ن حكومه‌تى پێشووى عێراق مینڕێژكراوه و به‌ڵام به‌هه‌ندێك هۆكار كاره‌كانى پاككردنه‌وه‌ى تێدا وه‌ستابوو، ئێستا 92ـى پاككراوه‌ته‌وه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كارى پاككردنه‌وه‌ى ته‌واو ده‌كرێت.