لەمڕۆوە دەتوانن وەریبگرن
لیستى موچە راگەیەنرا
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان، لیستى موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى راگەیاند و لەماوەى سێ رۆژدا سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران، موچەکانیان وەردەگرن.
وەک ئەوەى وەزارەتى دارایى خستویەتییەڕوو، سبەینێ هەینى دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت و رۆژى یەکشەممە 27ـى تەمموز، کۆتایى بە دابەشکردنى موچە دێت.
دەشڵێت: ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی “هەژماری من” مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
بەپێى خشتەکە، سبەینێ هەینى موچەى خانەنشینانى شارستانى، خاوەن پێداویستى تایبەت، زیندانى سیاسى و بەرکەوتوانى کیمیاباران و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان.
رۆژى شەممە، کاروبارى شەهیدان، پەروەردە، خانەنشینى پێشمەرگە، دارایى و ئابورى، دەستەى دەستپاکى و وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگاى مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم و وەزارەتەکانى ناوخۆ و داد و چەند وەزارەتێکى تر.
کۆتا رۆژى دابەشکردنى موچەش کە رۆژى یەکشەممەیە، سەرۆکایەتییەکانى هەرێم، پەرلەمان، حکومەت و چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.

زیاتر دێت…