11 ئاگر له‌یه‌ك رۆژدا
دوو رۆژه دارستانه‌كانى توركیا ده‌سوتێن و 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە تورکیا، به‌هۆى رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانێك 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه پێنجیان کارمەندی فریاکەوتنن.
ئاگره‌كه لە دارستانەکانی بویوک یایلا و فەتحییە لە قەزای سەیدغازی سەر بە پارێزگای ئەسکیشەهیر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئیستەنبوڵ کەوتووەتەوە، له پێری سێشه‌ممه‌وه روویداوه و تاوه‌كو ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش كۆنتڕۆڵ نه‌كرابوو.
دەسەڵاتدارانی تورکیا شه‌وى رابردوو ئامارى قوربانیانى ئاگره‌كه‌یان راگه‌یاند، كه گیانلەدەستدانی 10 كه‌سه، ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا رایگەیاند، پێنج لە قوربانییەکان کرێکاری دارستان بوون، پێنج کەسەکەی دیکەش ئەندامی تیمی گەڕان و فریاكه‌وتنن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، 19 کرێکاری دارستان و پێنج ئەندامی سەندیکای کرێکارانی دارستانی ئاکووت، لەناو ئاگرەکەدا گیریان خواردووە 14 کەسیان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن و هیچ برینێکی سەختیان نەبووە.
یوماکلی رایگەیاند، تەنیا لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه وڵاته‌كه‌ى رووبەڕووی 11 ئاگرکەوتنەوەی گەورەی دارستانەکان بووەتەوە، هۆكار ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كانیشی بۆ بوونى بای بەهێز و بەرزی پلەی گەرمی و بارودۆخی وشکەساڵی، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.