بای بەهێز خستی

پەیکەری تورە شکاوەکەی کەلار چاک دەکرێتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

تورە بەناوبانگەکەی کەلار، پێنج مانگ پێش ئیستا پەیکەری بۆ دانرا ، کەچی زۆر بڕی نەکرد و پەیکەرەکە شکا ئێستا هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی چاک بکرێتەوە.

پەیکەرەکە بەرزییەکەی سێ مەتر و نیوە، لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان دروستکرا لەلایەن رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی.

زیاد فایەق، بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی لە گەرمیان بە 964ى وت،توری گردەگۆزینە لە کەلار، ناوبانگێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، ئێمەش وەک رەمزێکی ناوچەکە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، لە فلکەی گردەگۆزینە پەیکەرێکمان بۆی دانا.

پەیکەرەکە دوو توری هاوشێوەن، بەڵام یەکێکیان شکاوە و کەوتووەتە ناو حەوزەکەیەوە، “ئێستا یەکێک لە پارچەکانی پەیکەری تورەکە شکاوە، ھیچ دەستێکی لەپشت نیە شکانەکەی، پێدەچێت بەھۆی بای بەھێزەوە کەوتبێت “،زیاد فایەق وای وت.

شارەوانی گردەگۆزینە پێیان باشبووە خۆیان پەیکەرەکە چاکبکەنەوە و بەشێوازێکی باشتر و تۆکمەتر دایبنێنەوە، زیاد فایەق وتی، “لەچەند رۆژی داھاتوو پەیکەرەکە چاک دەکرێتەوە ھەر لە جێگاکەی خۆی لە فلکەی گردەگۆزینە دادەنرێتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تورە بەناوبانگەکەی کەلار کرا بەپەیکەر

تورە بەناوبانگەکەی کەلار کرا بەپەیکەر