دیمەنێکی منداڵەکە کە کەمپینەکە بڵاویکردووەتەوە.
بانگه‌واز بۆ خێرخوازان كراوه
خێزانێكی گه‌رميان ناتوانن پاره‌ى خه‌واندنى منداڵێكى تازه له‌دایكبوویان بده‌نه نه‌خۆشخانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان كه‌مپینێك بۆ خێزانێك رێكخراوه،كه منداڵێكى تازه له‌دایكبوویان له‌نه‌خۆشخانه‌یه به‌ڵام ناتوانن پاره‌ى خه‌واندنه‌كه‌ى بده‌ن، داوا له خێرخوازان كراوه به‌هاناى ئه‌م خێزانه‌وه بێن.
سه‌نگه‌ر حه‌مید له رێكخراوى ماڵى خێرخه‌ازان و هه‌ژارانى گه‌رمیان كه كه‌مپینه‌كه‌یان رێكخستووه به 964ـى وت، ئه‌و خێزانه‌ى منداڵه‌كه‌یان له‌دایكبووه زۆر هه‌ژار و ده‌ستكورتن و تواناى ئه‌وه‌یان نییه سشه‌وانه 150 هه‌زار دینرا بۆ خه‌واندنى منداڵه‌كه‌یان بده‌نه نه‌خۆشخانه‌كه.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ى لێ خه‌وێندراوه شارى پزیشكى گه‌رمیانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتى تایبه‌ته.
وتیشی “خێزانه‌كه له توانیان دابوو دوو شه‌و پاره‌ى مانه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان بده‌ن به‌ڵام ناتوانن بۆ سێ شه‌وى دیكه ئه‌و پاره‌یه بده‌ن كه پێویسته منداڵه‌كه‌یان له‌ناو شوشه بمێنێته‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ته‌ندروستى منداڵه‌كه ناجێگیره چونكه ئاو له‌سینه‌یدا كۆبووه‌ته‌وه و دڵیشی كونه
داوا له خێرخوازان كراوه، هه‌ركه‌سێك خواستى یارمه‌تیدانى ئه‌م خێزانه‌ى هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌ى خواره‌وه بكات:
07722258566 ڤاست پەی FIB
07501900902 ڤاست پەی FIB