تەندروستی سلێمانی؛

لە یەک هەفتەدا 214 نەشتەرگەری پێست ئەنجامدراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح “د.نەبەز” بۆ نەخۆشیەكانی پێست لەماوەی یەك هەفتەدا و لە سلێمانی، هەزار و 142 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە.

وە، پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست و ستافی تەندروستی ئەو سەنتەرەوە کاتی چارەسەریان بۆ داناون.

هەر لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا لەسەنتەری چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست لەشاری سلێمانی، 214 نەشتەرگەری بچووك بۆ ئەو چارەخوازانە ئەنجام دراوە كە سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە.

تەندروستی سلێمانی ئەو ئامارانەی لە بڵاوکراوەیەکدا راگەیاندووە و دەڵێت، ناوەندە تەندروستییەكانی سلێمانی سەرەڕای نەبوونی موچە، بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتییان.

ئه‌و كه‌سه‌ى 16 موكێشه‌كه‌ى قوتدابوو موعجیزه‌ى خودا...

ئه‌و كه‌سه‌ى 16 موكێشه‌كه‌ى قوتدابوو موعجیزه‌ى خودا رزگارى كرد"

تەندروستی سلێمانی: دڵی پیاوێکی 56 ساڵە خرایەوە کار

تەندروستی سلێمانی: دڵی پیاوێکی 56 ساڵە خرایەوە کار