پزیشکێکی پسپۆڕ بۆ 964:
ئه‌و كه‌سه‌ى 16 موكێشه‌كه‌ى قوتدابوو موعجیزه‌ى خودا رزگارى كرد”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سليمانى
لە حاڵەتێکی دەگمەندا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانی 24 موکێش و دەرزی لە گەدەی نەخۆشێکدا دەرهێندران.
دکتۆر هیوا ئەبو بەکر پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەرس و جگەر بە 964 وت، ئەمڕۆ نەشتەرگەریان بۆ هاوڵاتیەک ئەنجامداوە 16 موکێش و هەشت دەرزی و دوو کیفی موکێشی قوتدابوو.
وتیشی “نەخۆشەکە لەڕووی دەرونیەوە دۆخی باش نەبوە و پێشینەی ئازاردانی دیکەی خۆی هەبووە”.
له‌داوى ته‌واوبوونى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى ره‌اونه‌ى ماڵه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه و ئامۆژگارى كه‌سوكاریشیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و حاڵته دووباره نه‌كاته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن