زیاتر له 70%ـى دابه‌زیوه
كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله 13000 هاوبه‌شی كه‌مئاو كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کەمبارانیی و وشكه‌ساڵى سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله‌ى رانیه‌ى كه‌مكردووه‌ته‌وه به‌جۆرێك 13 هه‌زار هاوبه‌شی كه‌مئاو كردووه و رۆژ نا رۆژێكیش تاوه‌كو 50 خوله‌ك ئاویان پێده‌درێت.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه، ئاسۆ ئیبراهیم عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەی ئاوی قولە بە 964ـی راگه‌یاند كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌شی به مه‌ترسی له سه‌ر یانى هاوڵاتیان زانى.
سه‌رچاوه‌ى قولە، بۆ یه‌كه‌مجار لە ساڵی 1965ـەوە لەسەر کانیاوێکی سروشتی لە سەنتەری شاری رانیە دروستکراوە و له ئێستاشدا ئاو بۆ 65%ـى هاوبه‌شانى ناو رانیه دابین ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه به 96ـى وت “له‌ئێستادا كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له‌و سه‌رچاوه‌یه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ى 70% چونكه ئاستى ئاوه‌كه‌ى له سێ هه‌زار 500 مه‌تر سێجاوه بووه‌ته ته‌نیا 450 مه‌تر سێجا”.
ئه‌و 13 هه‌زار هاوبه‌شه‌ى له 15 گه‌ڕه‌كى سه‌نته‌رى رانیه سوود له‌و سه‌رچاوه‌یه وه‌رده‌گرن ئێستا رۆژ نا رۆژێك ئاویان پێده‌درێت، ئه‌ویش ته‌نیا 50 خوله‌ك ئاویان بۆ به‌رده‌درێته‌وه، ده‌شڵێت ” رەزامەندیمان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه بۆ لێدانی 13 بیر وەک جێگرەوە، به‌ڵام هێشتا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى نه‌كراوه”.
پڕۆژەی ئاوی قولەی رانیە خێراتر و زیاتر دەکرێت
قولەی رانیەش لە رەحمەتی بارانی ئەمساڵ بێبەش نەبوو